نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی کوەیت کۆبووەوە

کوردستان 13/10/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کوەیت و چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کەوت.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە کوەیت و لە کۆشکی ئەلبەیان لەلایەن میری کوەیتەوە پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شێخ نەواف ئەحمەد سەباح، میری نوێی کوەیت، چەند پرسێکی تایبەت بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات تاوتوێ کران.

وا بڕیارە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ چەند گەورە بەرپرسێکی وڵاتەکەدا کۆببێتەوە بە مەبەستی بەهێز کردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و کوەیت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا