وەزارەتی تەندروستی هەرێم تۆمارکردنی ٩٠٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنای لە هەرێم راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوودا ٩٠٠ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە.
روونیشیکردووەتەوە، ٤٢٩ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٢کەسیش گیانیان لەدەستداوە.