"کۆمپانیای نەوتی کوردستان دادەمەزرێت"

کوردستان 13/10/2020

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کار بۆ هەموارکردنی یاسایەک دەکەن کە لە رێگەیەوە کۆمپانیای نەوتی کوردستان دابمەزرێت.

غالب محەمەد،  ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، هەوڵی هەموارکردنی یاسایەک دەدرێت تا کۆمپانیای نەوتی کوردستان بکەوێتە کار.

غالب محەمەد ئاماژەی بەوەشداوە، کۆمپانیاکە لە رووی تەکنیکییەوە پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەبێت.

 بەڵام لە رووی بەڕێوەبردن و چاودێری پەیوەندی بە کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی لە عێراق دەبێت، لە رووی فرۆشتنی نەوتیش لە بازاڕەکانی دەرەوە پەیوەندی بە کۆمپانیای سۆمۆوە دەبێت، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی و ناشەفافی لە پرسی نەوتی هەرێم و دەبێتە هۆی ئەوەی داهاتی نەوتی هەرێم شەفاف بێت کە تا رادەیەک کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق چارەسەر دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا