مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی
حكومه‌ت به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ى پردی ده‌ربه‌ندی رانیه‌ى دانا و ڕایگەیاند، "پێویسته
سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌م نیشتمانه له پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان خه‌رج بكرێت
و له خزمه‌ت ئه‌واندا سوودی لێوه‌ربگیرێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەردی بناغەی پردی ده‌ربه‌ندی
رانیه- بنگرد دانرا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له ڕێوڕه‌سمی
دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه، وتارێكی پێشكه‌شكرد و ڕایگەیاند "پردی
ده‌ربه‌ندی رانیه -بنگرد، پردێكی ستراتیژى ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م ده‌ڤه‌ره
و هاوكار ده‌بێت بۆ جوتیاران، بۆ ئه‌وه‌ی به‌روبوومه‌كانیان به بازاڕ بگه‌یه‌نن،
هه‌روه‌ها ده‌بێته پردێك بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار
و بازرگانی".
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستان له باره‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌ى بۆ ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕین ووتى "خۆم به به‌خته‌وه‌ر
ده‌زانم، خوا جارێكی دیكه ده‌رفه‌تی پێداین سه‌ردانی دەڤەری راپه‌ڕین بكه‌ین، ئه‌و
ده‌ڤه‌ره‌ی به درێژایی شۆڕشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی
گه‌له‌كه‌مان، به ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران شه‌هید و قوربانیان داوه، دواتریش
بوو به ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین، به خوێنی گه‌نجانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، كوردستان رزگار
كرا، بۆیە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت خزمه‌تێكی شایسته‌ی
ئه‌م ده‌ڤه‌ره بكات".
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم،
له باسى ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه له پلانى حكومه‌تدان بۆ ناوچه‌كه وتى "جگه له‌م
پڕۆژه‌یه، پڕۆژه‌ى جووتسایدی بازاڕی رانیه، شه‌قامی 60 مه‌تری قه‌ڵادزێ، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی
قوتابخانه‌كانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و دروستكردنی سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، جێبه‌جێده‌كه‌ین.
پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌شمان هه‌بوو بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا له چوارقوڕنه،
به‌ڵام به سوپاسه‌وه، له لایه‌نێكی دیكه‌وه ته‌مویلی كراوه و ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین".
وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌ت
ئاماژه‌ى بۆ كرد، "ئه‌م پڕۆژانه، پڕۆژه‌ى دیكه‌شیان به‌دواوه دێن، به‌ڵام یه‌كه‌م
قۆناغ ئه‌م پڕۆژانه‌ن، كه له‌سه‌ر راسپارده و پێشنیازی ئیداره‌ی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین
و خۆشه‌ویستانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره پێشكه‌شكراون و ره‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر داون، هیوادارم
هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، بتوانن سوودیان لێ وه‌ربگرن".
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم
ئەوەشی وتووە " ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان
و گه‌یاندنی خزمه‌ت به هاووڵاتییان، وایكردووه لایه‌نه ناحكومییه‌كان و خێرخواز
و حیزبیه‌كانیش، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه زیاتر خزمه‌ت به هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست
بگه‌یه‌نن. ئێمه، هه‌موو هه‌نگاوێك بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان به ئه‌رێنی ده‌زانین
و ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ده‌ستخۆشی له كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه‌ش كرد و دڵخۆشى خۆى به‌وه
ده‌ربڕى، كه كۆمپانیایه‌كی كوردستانی ده‌توانێت ئه‌م پڕۆژه گه‌ورانه جێبه‌جێ
بكات.
هەر لەو وتارەکە مەسرور بارزانی وتیشی "ئه‌م پڕۆژانه‌ى
له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، ده‌ستیان پێكردووه به‌رده‌وام ده‌بن، له هه‌ندێك شوێنیش
به‌رنامه‌مان بۆ پڕۆژه‌ى زیاتر هه‌یه. به‌رنامه‌مان هه‌یه بۆ دروستكردنی كارگه‌ری
وه‌رگرتنی گه‌نم له هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و دروستكردنی شاری پیشه‌سازی
خۆراك له هه‌ڵه‌بجه، بۆ وه‌رگرتنی زیاتر له نیو ملیۆن تۆن گه‌نمی جووتیاران. به‌رنامه‌ی
دیكه‌شمان هه‌یه بۆ دروستكردنی رێگه‌وبان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان".