چەند ڕێنماییەک ئەگەری مردنی منداڵ لە سکی دایکاندا کەمدەکەنەوە

هەمەرەنگ 13/10/2020

Alternate Text

مردنی منداڵ لە سکی دایکیدا یەکێکە لەو مەترسییانەی کە دایکان ڕووبەڕووی دەبنەوە، بۆ بەدووربوون لەم مەترسییەش دەبێت ئاگاداری چەند لایەنێکی گرنگ بن.

ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە دیارترین ئەو خاڵانە داوە کە پێویستە دایکان لەماوەی دووگیانیدا ئاگاداری بن، بەم جۆرە:

- لە سێ مانگی کۆتاییدا دەبێت دایکان لەسەر لاتەنیشت بخەون، چونکە شێوازی خەوتن کاریگەری لەسەر تەندروستی کۆرپە دەبێت، خەوتن لەسەر پشت و سك زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت لەم قۆناغەدا.
- ئەگەر جوڵەی کۆرپە کەمبوویەوە باشتروایە بەخێرایی سەردانی پزیشك بکرێت، چونکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی تەندروستیی کۆرپەلە لە مەترسیدایە.
- دایکان لەم ماوەیەدا دەبێت دووربکەونەوە لە جگەرەکێشان و دوکەڵی جگەرە.
- دایکان بەردەوام دەبێت پشکنین بۆ کۆرپەلە و خۆیان بکەن و لەماوەی دووگیانیدا بەردەوام بن لە سەردانکردنی پزیشك، تا دڵنیابن لەوەی گەشەی منداڵەکەیان سروشتییە یان نا.
- باشتروایە دایکان بزانن چ کاتێك منداڵەکەیان لەدایكدەبێت، یاخود کە کاتەکەی نزیكبوویەوە، دەبێت ئاگاداری خۆیان بن و سەردانی پزیشك بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا