Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئایا خواردنی خێرا تەندروستترە یان خواردنی ریستۆرانتەکان ؟

هەمەرەنگ

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

شارەزایانی بواری خۆراک ئەوەیان خستووەتەڕوو، بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر کالۆری لەخواردنی ریستۆرانتەکاندا، خواردنە خێراکان بە باشتر و تەندروستتر دەزانن.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەوەکردووە، راستە خەڵکێکی زۆر گلەیی لە خواردنە خێراکان دەکەن بە هۆی زۆری رێژەی چەوریی تێیاندا، بەڵام ئەو رێژە کالۆرییەی کە لە گۆشتی ئامادەکراوی ریستۆرانتەکاندا هەیە زیاترە.

بەپێی توێژینەوەیەک لە وڵاتی بەریتانیا کە لەسەر ١٣هەزار ژەمەخۆراک لە ٢١ ریستۆرانت و شەش شوێنی خواردنی خێرا کراوە، گەشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ریستۆرانتەکان لە ژەمە خۆراکەکانیاندا برێکی زۆر لە کالۆری هەیە کە بە رێژەی %٣٣ زیاترە لەو رێژەیەی کە لە خواردنە خێراکاندا هەیە.

وەک لە توێژینەوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، رێژەی زۆری کالۆری زیان بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت و هۆکارە بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی لەناکاوی دڵ و شەکرە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP