بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەدوو ھەڵمەتی جیاجیادا، ھێزەکانی پۆلیسی
پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتباریان بەبڕێک ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرد.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، "لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی
نەھێشتنی تاوان و بنکەی پۆلیسی ھەواری شارەوە تۆمەتبارێک بەناوی (ھ، م) بەبڕێک
ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرا".
ئاشکراشیکردووە، تۆمەتبارەکە
دانیشتووی قەزای سەیدسادقە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ١٤ی ماددە
ھۆشبەرەکان ڕاگیراوە.
پۆلیس ڕاشیگەیاندووە، لەلایەکی
دیکەوە و لەھەڵمەتێکی دیکەدا مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دوو
تۆمەتباریان بەبڕێک ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرد.
لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار (ش،أ) و
(س، م) کە دانیشتووی شاری سلێمانین بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ١٤ی ماددە ھۆشبەرەکان
ڕاگیراون.