Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌غدا.. یاریده‌ده‌رێكی زه‌رقاوی ده‌ستگیركرا

عێراق

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدای پایته‌خت له‌ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیدا یه‌كێك له‌ هاوكاره‌كانی ئه‌بومه‌سعه‌ب زه‌رقاوی سه‌ركرده‌ی دیاری پێشووی رێكخراوی قاعیده‌ ده‌ستگیركرا.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ بۆسه‌یان بۆ چه‌ند گومانلێكراوێك داناوه‌، له‌ناوچه‌ی رفاقی شاری به‌غدا یاریده‌ده‌رێكی ئه‌بومه‌سعه‌ب زه‌رقاوی سه‌ركرده‌ی دیاری پێشووی رێكخراوی قاعیده‌یان ده‌ستگیركردووه‌، ئاماژه به‌وه‌شكراوه‌، له‌ دیاله‌وه‌ شوێن پێی ئه‌و یاریده‌ده‌ره‌ی زه‌رقاویان هه‌ڵگرتووه‌ و دواتر له‌ به‌غدا ده‌ستگیركراوه‌.

راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، یاریدەدەرەکەی زەرقاوی بەگوێرەی یاساکانی مادەی ٤ی تیرۆر  دەستگیرکراوە کە پێشتر لە ناوچەی (هبهب) لە  پارێزگای دیالە  چەندین هێرشی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامداوە.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌، ده‌ستگیركراوه‌كه‌ دانی بەوەداناوە کە لەگەڵ چەکدارانی قاعیدە و داعش لە چەندین کردەی چەکداریدا بەشداریکردووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP