پۆلیسی
دهۆک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی چەند کەسێک تەقەیان لە
گەنجێکى ئێزیدی کردووە و گیانیلەدەستداوە .
پۆلیسی دهۆک
لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، " کاتژمێر
٥ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی شەڕی نێوان
دوو بنەماڵەوە لە سنوری قەزای سێمێل ، گەنجێک کوژرا".
گهنجهكه تهمهنی نزیكهی
٣٥ ساڵ دهبێت و ناوی پاشا مەحموده و چالاكوانێكی مهدهنی كوردی ئێزدییه.
ئەمەش لە
کاتێکدایە بە پێی ئاماری دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕووداوەکانی تەقەکردن و کوشتن ڕوو
لە زیادبوونە و شارەزایانیش دەڵێن
هۆکارەکەی ئەوەیە خەڵک چەکی بە دەستەوەیە.