تەندروستى عێراق: زۆربەی مردووانی کۆرۆنا ئەوانەن کە لە ماڵەوە چارەسەر وەردەگرن

عێراق 13/10/2020

Alternate Text

وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق رایگەیاند، لە نیوە زیاترى ئەو کەسانەى لە عێراق بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەوانەن کە لە ماڵەوە چارەسەریان وەرگرتووە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى لە وەزارەتى تەندروستى عێراق بە تەلەفزیۆنى ئەلعێراقییەى راگەیاندووە، رێژەى گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەچاو چەند مانگى پێشوودا زیادی نەکردووە و زۆرینەى ئەوانەى بە کۆرۆنا مردوون ئەوانەن کە لە ماڵەوە چارەسەریان وەرگرتووە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەرچەندە عێراق بە یەکێک لەو وڵاتە عەرەبییانە لەقەڵەم دەدرێت کە زۆرترین رێژەى مردنیان بە کۆرۆنا تێدا تۆماردەکرێت، بەڵام بە وتەى ئەو بەرپرسەى تەندروستى عێراق، هۆکارى ئەو رێژە زۆرەى مردن بە کۆرۆنا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، زۆرینەى توشبووان لە ماڵەوە چارەسەر وەردەگرن و دواى ئەوەى بارى تەندروستییان روو لە خراپبوون دەکات سەردانى نەخۆشخانەکان دەکەن و زۆربەشیان زۆر درەنگ دەچنە نەخۆشخانە، هەر بەو هۆیەشەوە لە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدەن. 

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە پێى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق، تائێستا ٩٩٧٠ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا