سلێمانی.. دەرمانێکی ئەمریکی دەدرێتە توشبووانی کۆرۆنا

تەندروستی 13/10/2020

Alternate Text

لە سلێمانی دەرمانێكی ئەمریكی بۆ چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت.

د. هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،  "لە ئێستادا دەستمانكردووە بە بەكارهێنانی دەرمانێكی نوێ‌ لە پرۆتۆكۆڵی چارەسەرییەكانی توشبووانی كۆرۆنا كە بریتییە لە دەرمانی (ڕێمدیسڤیر)( Remdesivir)ی ئەمریكی بۆ توشبووانی كۆرۆنا، کە ئەگەرچی نرخی گرانە، بەڵام بەكارهێنانی ئەنجامی زۆر باشی هەبووە لەچارەسەركردنی نەخۆشەكاندا".

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو دەرمانە تەنها لەڕێگەی پزیشكی پسپۆڕەوە رێگەپێدراوە بەكار بهێندرێت لەناو نەخۆشخانەكانی تایبەت بە توشبووانی كۆرۆنا سوودی لێ وەردەگیرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە  تا ئێستا ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەرهەم نەهاتووە و وڵاتـە گەورەکانی جیهان کێبڕکێی دروستکردنی دەکەن و ڕۆژانەش  هەزاران کەس بە کۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا