توێژینەوەیەکی زانستیی ئاشکرایکردووە، مەساجکردن بۆ منداڵ بە ئارامی بەشێك لە چالاکیی مێشکی منداڵەکە کەمدەکاتەوە کە پەیوەندی بە ئازارەوە هەیە.
ئەو توێژینەوەیە کە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و زانکۆی لیڤەرپوڵ جۆن مۆریس ئەنجامدراوە و ماڵپەڕی بی بی سی عەرەبی ئاماژەی پێکردووە، داتای لەسەر چالاکی مێشكی ٣٢ منداڵ وەرگرتووە لەڕێگەی ئەنجامدانی پشکنینی خوێنەوە.
لە توێژینەوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە مەساج بۆ نیوەی منداڵەکان کراوە بە فڵچەیەکی نەرم، لەم کاتەدا کە پشکنیانیان بۆ کراوە دەرکەوتووە ئەو چالاکییانەی مێشك کە پەیوەندییان بە هەستکردن بە ئازارەوە هەیە لەم منداڵانەدا، بە ڕاددەی %٤٠ کەمیکردووە.
ڕیبیکا سلاتەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: پێدەچێت دەستلێدان توانی ئەوەی هەبێت ئازاری منداڵ کەمبکاتەوە بەبێ ئەوەی مەترسی و کاریگەریی نەرێنی لەسەر منداڵان هەبێت.
بۆیە دایك و باوکان دەتوانن پەنا ببەنە بەر ئەم ڕێگایە لەو کاتانەی منداڵەکانیان دەگرین و ژیر نابنەوە.