خانمێکى کورد دەبێتە باڵیۆزى عێراق لە سویسرا

کوردستان 13/10/2020

Alternate Text

شەمام شەوقى خانمێکى دیپلۆماتکارى کوردە و دەبێتە باڵیۆزى عێراق لە سویسرا.

پەریخان مەحمود شەوقى ناسراو بە شەمام شەوقى، ئەو خانمە کوردەیە کە پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە رێورەسمێکى تایبەتدا بەڵگەنامەکانى بۆ دەستبەکاربوون وەک باڵیۆزى عێراق لە سویسرا پێشکەش بە سەرۆکى یەکێتى کۆنفدراڵى ئەو وڵاتە کرد.

شەمام شەوقى لە میانەى مەراسیمى دەستبەکاربوونى وەک باڵیۆزى عێراق لە سویسرا ئاماژەى بەوەکردووە، عێراق و سویسرا خاوەنى پەیوەندییەکى بەهێزى لە مێژینەن و مێژووى پەیوەندى نێوانیان بۆ ساڵى ١٩٣٠ دەگەڕێتەوە، وتیشى، سویسرا رۆڵى گرنگى هەبووە لە پاراستنى ئەمن و ئاسایشى نێودەوڵەتى.
  
شەمام شەوقى لە 15-12-1956 لە شاری سلێمانی  لە دایکبووە، پەڕلەمانتاری یەکەم خولی پەڕلەمانی باشووری کوردستان بووە لەسەر لیستی یەکێتی، کچی مەحمود عەبدولقادر شەوقییە کە لەساڵی (1900) لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، باوکی کەسێکی رووناکبیری سەردەمی خۆی بووە و دەرچووی خوێندنگای (روشدی سەربازی) بووە، زمانەکانی فارسی و تورکی و ئینگلیزی زانیووە، زۆر نزیک بووە لە شێخ مەحموود.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا