کارمەندێکی تەندروستی دوای توشبوونی بۆ جاری دووەم بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کوردستان 14/10/2020

Alternate Text

کارمەندێکی تەندرورستی سلێمانی، دوای ئەوەی دووجار توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو گیانی لەدەستدا.

 

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، کارمەندێکی تەندروستی بە ناوی(سازان جمال عبدالرحمان) لە سلێمانی دوای توشبوونی بۆ جاری دووەم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا  کۆچی دوایی کرد.

ئەو کارمەندەی تەندروستی، کچی کەسایەتی شاری سلێمانی و بەرخانەقا بوو،  لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٣، لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بۆ یەکەمجار توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ماوەی چەند رۆژێکیش دەبوو بۆ جاری دووەم پشکنینەکانی پۆزەتیڤ بوون و بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا