سعودیە شکستی هێنا لە بەدەستهێنانی کورسییەک لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 14/10/2020

Alternate Text

بە هۆی بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست، سعودییە شکستی هێنا لە بەدەستهێنانی کورسیەک لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

 
 دوێنێ سێشەممە، دەنگدانی نهێنی بۆ ، پڕکردنەوەی کورسییەکانی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی جیهانی ئەنجامدرا، بەڵام وێڕای هەوڵەکانی سعودییە  نەیتوانی کورسیەک بەدەستبهێنیت.

ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە ئەندامانی ٤٧ وڵات پێکدێت، کە دابەشبوون بەسەر پێنج کەرتی ناوچەییدا، ئەوانیش پێکهاتوون لە وڵاتە ئەفریقیەکان کە خاوەنی (١٣) کورسین، وڵاتەکانی ئاسیا و زەریای هێمن (١٣) کورسی، وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات (٦) کورسی، وڵاتانی ئەمریکای لاتینی و کاریبی (٨) کورسی و وڵاتانی ئەوروپای رۆژئاوا (٧) کورسی.

کەرتی وڵاتانی ئاسیا و زەریای هێمن تەنها کەرت بوو کە پێشبڕکێی نێوان پێنج کاندیدی بینی لەسەر چوار کورسی کە لە نێویاندا سعودیە بوو، کە لە دەنگدانەکەدا تەنها ٩٠ دەنگی بەدەستهێنا لە کاتێکدا دەنگی پێویست بۆ بەدەست هێنانی کورسیەک نابێت لە سێ یەکی دەنگەکان کەمتر بێت.

 لە ساڵی ٢٠١٦، سعودیە توانی کورسیەک لە رێکخراوەکە  بەدەستبهێنێت بە زۆرینەی دەنگ کە ١٥٢ دەنگ بوو.

شکستەکەی  ئەم جارەی سعودییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، رێکخراوی( هیومان راتیس وۆچ) بە توندی دژی سعودییە بوو لە بەدەستهێنانی کورسیەکەی،ئەمەش بەهۆی ئەوەی رایگەیاندووە چاکسازی لە مافەکانی تاکدا دەکات لە وڵاتەکەدا، بەڵام رێکخراوەکە زانیویەتی بەردەوامە لە پێشێلکردن مافەکانی ئەو کەسانەی بەر‌هەڵستی دەکەن جگە پێشێلکردنی مافەکانی ئافرەتان لە وڵاتەکەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا