وەزیری تەندروستی روونکردنەوە لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەدات

کوردستان 14/10/2020

Alternate Text

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، دوورن لە بڕیاردان لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لە ئێستادا دوورن لە بڕیاردان لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە.

روونیشیکردەوە، رێگەی دیکەمان لەبەردەمدایە وەک بەکارهێنانی رێگەکانی خۆپارێزی.

 لە ئێستادا لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی کۆرۆنا بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی لە شاری هەولێر لە کۆبوونەوەدان بڕیارە کۆمەڵێک رێککار و بڕیار لەبارەی رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم بدەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا