گۆرانیبێژی ناسراوی بەحرەین ئەحلام بەبۆنەی تێپەڕینی ٢٥ ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەی یەکەمین ئەلبومی گۆرانی وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە.
ئەحلام شامسی، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ٢٥ ساڵ لەمەوبەر یەکەمین ئەلبومی گۆرانیم بڵاوکردەوە، زۆر سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە پاڵپشتم بوون.
هاوکات ئەحلام وێنەیەکی یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە وێنەیەکی خۆی لەسەرە و لە تەمەنێکی گەنجتردایە.