لە دوایین نوێگەریەکانی جیهانی تەکنەلۆجیادا، کۆمپانیای
گۆگڵ تایبەتمەندیەکی نوێی راگەیاند بۆ ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن.
کۆمپانیای گۆگڵ تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ سیستەمی کارپێکەری
ئەندرۆید زیادکردووە، کە یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە کێشەی بیستنیان هەیە یان
بەهۆی سەرقاڵییەوە ئاگایان لە دەنگەکانی دەوروبەریان نییە.
ئەو رێگەیەی کە گۆگڵ بەکاریدەهێنێت پەیوەستە بە
بەکارهێنانی بیستۆکەی(سەماعە) مۆبایلەکانەوە و لەکاتی بوونی هەر دەنگێکی نەخوازراوی وەکو
زەنگی ئاگادارکردنەوەی ئاگرکەوتنەوە یان لەدەرگادان و هەر دەنگێکی دیکە، ئەوا
مۆبایلەکە لە رێگەی فلاش یان هەززەوە کەسەکە ئاگاداردەکاتەوە.
تایبەتمەندییە نوێیەکە سوودی بۆ ٤٦٦ ملیۆن کەس دەبێت کە بەهۆی لاوازی بیستنەوە
دەناڵێنن، یان سوودی بۆ ئەو کەسانەش دەبێت کە بەهۆی بەکارهێنانی هێدفۆنەوە ئاگاداری
دەوروبەریان نین.