عێراق لە پلەی ٦٥ی ئەو وڵاتانەدایە کە بە هۆی برسێتیەوە دەناڵینن

عێراق 14/10/2020

Alternate Text

رێکخراوی گەشەپێدان و رێکخستنی هاوکارییە مرۆییەکانی ئەڵمانیا رایگەیاند، عێراق لە پلەی ٦٥هەمینی لیستی ١٢٧ی دەوڵەتاندایە لە  ئاستی هەژاری و برسێتیدا.

 بە گوێرەی راپۆرتی ساڵانەی رێکخراوی گەشەپێدان و رێکخستنی هاوکارییە مرۆییەکانی ئەڵمانیا، عێراق لە پلەی ٦٥هەمین لیستی ١٢٧ دەوڵەتدایە بۆ هەژاری و برسێتی هاوڵاتییەکانی.

 

بۆ گەیشتن بە زانیاریەکان رێكخراوەکە چەند پێوەرێکی بەکارهێناوە، ئەوانیش رێژەی ئەو کەسانەی کێشەی کەمی خۆراکیان هەیە، رێژەی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە خوار پێنج ساڵەوەیە و بە هۆی برسێتیەوە لاوازن، هەروەها ئەو منداڵانەی کێشەی کورتە باڵاییان هەیە، لەگەڵ رێژەی مردنی منداڵانی خوار پێنج ساڵ.

بە رەچاوکردنی ئەم تۆمارانە، رێکخراوەکە عێراقی لە پلەی ٦٥هەمین داناوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠، کە رێژەی ١٧.١٪ ی دانیشتوانەکەی بەهۆی برسێتیەوە دەناڵێنن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەراورد بە ساڵانی پێشوو  رێژەکە دابەزیوە، لە ساڵی ٢٠١٢ رێژەکە ٢١.١٪ بووە.

هاوکات لە لیستەکەدا، وڵاتی بێلاڕوس لە پلەی یەکەمدایە کە کەمترین رێژەی دانیشتوانەکەی بەهۆی برسێتیەوە دەناڵینن، لە نێو وڵاتە عەرەبیەکانیشدا کوەیت پلەی دەیەمی لە سەر ئاستی جیهان و لە نێو وڵاتانی عەرەبیشدا پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا