وەزارەتی کشتوکاڵ بە بڕیارێک رێگەپێدانی هاوردەکردنی تەماتەی دەستپێکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم لە نوسراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە رەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی و بەرزنەبوونەوەی نرخ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بڕیارماندا بە رێگەپێدان بەهاوردەکردنی تەماتە.
بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ لە سبەی پێنجشەممە ١٥ی تشرینی یەکەم دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.