دوو ژن خەڵاتی ئەمساڵی نۆبڵیان لەبواری کیمیادا بەدەستهێنا

جیهان 14/10/2020

Alternate Text

رێکخراوی نۆبڵ دوو زانای  وەکو براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ بەشی کیمیای ئەمساڵ دیاریکرد.

 

رێکخراوی نۆبڵ بڵاویکردەوە، بۆ ئەمساڵ دوو ژنە زانای بواری کیمیا وەکو براوەی خەڵاتی نۆبڵ دیاری کراون، کە ناویان ئیمانوێلا چارپنتێری فەڕەنسی و جێنیفەر دۆدنای ئەمریکییە.

ئەو دوو ژنە زانایە، توێژینەوەکەیان کە بووە هۆی بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵ لەسەر دۆزینەوەی رێگەیەکی نوێ بۆ دەستکاریکردن و گۆڕانکاری لە جیناتی مرۆڤ بووە. کە رێگەکەیان بە مقەستی جینات ناوبانگی دەرکردووە.

 لە کۆی خەڵاتەکانی ئەم ساڵی نۆبڵ، سێ  ژن بوونەتە براوەی خەڵاتەکان، کە دووانیان بۆ بەشی کیمیایە و یەکێکیشیان بۆ بەشی ئەدەبە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا