لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستاندا، زۆرێک لە خەڵکی
شەربەتی زەنجەفیل بە گەرمی دەخۆن، چونکە زۆر سودی گرنگی بۆ جەستە هەیە.
ماڵپەڕی بۆڵد سکای ،تیشک دەخاتە سەر سوود و
گرنگییە تەندروستییەکانی خواردنی زەنجەفیل و ئاماژە دەدات بە خواردنی لە زستاندا.
گرنگترین سودەکانی خواردنی زەنجەفیل بریتین لە:
یارمەتی باشترکردنی سوڕی خوێن دەدات و ماددە ژەهراویەکان
لە جەستە دەردەکات.
یارمەتیدەرە بۆ هێواش کردنەوەی کێشەکانی گەدە،
ئەویش بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە فایبەر و پێکهاتەی کیمیای سروشتی.
بە سوودە بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان، پارێزگاری
دەکات لە نەخۆشیەکانی دڵ.
خواردنی زەنجەفیل یارمەتیدەرە لە پاراستنی جەستە
لە شێرپەنجەی گەدە، خوێن، پەنکریاس ، جگەر، قۆڵۆن و مەمک، ئەویش بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە
بە پێکهاتەی فلافۆنۆید، کە گرنگییەکی بەهێزی هەیە.
یارمەتیدەرە بۆ گەورە بوونی رێچکە هەواییەکان.
رێژەی کۆلیسترۆڵ و چەوری کەم دەکاتەوە.
بۆ نەخۆشی رۆماتیزم زۆر بەسوودە چونکە ئاوسانی
جومگەکان کەم دەکاتەوە.
بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، دەتوانرێت
بۆ چارەسەرکردنی پێست بەکاربێت، وەکو نەخۆشییەکانی ئەکزیما و وشک بوونەوەی پێست، بەهەمان
شێوە بۆ خورانی پێست بەسوودە.