بە گوڕى 4.2 بە پێوەرى
رێختەر بوومەلەرزەیەک شارى هورمزگانى لە باشورى ئێران هەژاند و تائێستا زەرەر و
زیانەکانى ئاشکرا نەکراون.
سەنتەرى
بوومەلەرزەزانى سەر بە دامەزراوەى جیۆفیزیایى لە زانکۆى تارانى پایتەخت رایگەیاند،
کاتژمێر چوار و ٢٥ خولەکى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەک شارەکانى
بستەک، هورمزگان و کوخردى لەباشورى ئێران هەژاندووە.
لەبارەى
زەرەروزیانەکانى بوومەلەرزەکەشەوە سەنتەرەکە رایگەیاندووە، هێشتا ئامارى زیانەکانى
ئەو بوومەلەرزەیە ئاشکرا نەکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
ساڵانە لە ئێران چەند بوومەلەرزەیەک بە گوڕى جیاواز روودەدات و لە دیارترینیان
بوومەلەرزەکەى ١٢ى تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠١٧ بوو، کە بەگورى 7.2 شارى کرمانشاى ئەو
وڵاتەى هەژاند و بەهۆیەوە نزیکەى ٤٠٠ کەس
گیانیان لەدەستدا و بە هەزاران خانوو و باڵەخانەش خاپور بوون.