راگەیاندنی دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی
چەکدارێکی داعشی راگەیاند کە بە دادوەری خوێن ناسراوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٤ی تشرینی یەکەم، دەزگای هەواڵگری
عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک، توانیان چەکدارێکی رێکخراوی
داعش دەستگیر بکەن کە ناسراوە بە دادوەری خوێن.
چەکدارەکە بە گوێرەی ماددەی چواری تیرۆر دەستگیرکراوە
کە ئەندام بووە لە رێکخراوی تیرۆرستی داعش.
لەگەڵ ئەوەشدا راگەیاندنی دەزگاکە بڵاویکردەوە،
دوای پێکهێنانی تیمێکی شارەزا و شوێنکەوتنی گومانلێکراوەکە بۆ ماوەی مانگێک، لە کۆتایدا
لە سەنتەری شاری کەرکوک دەستگیرکرا.
دەزگای
هەواڵگری عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ گومانلێکراوەکە دانی بەوەدا
ناوە کە ئەندامی رێکخراوی داعش بووە و بەشداری چەند کردەوەیەکی تیرۆرستی کردووە، وەک
فڕاندن و کوشتنی هاوڵاتیانی شارەکە کاتێک لە ژێر کۆنترۆڵی رێکخراوی داعشدا بووە.