Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کازمى بانگهێشتى تورکیا دەکرێت

عێراق

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

حکومەتى عێراق رایگەیاند،  مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران نامەیەکى لە ئەردۆغانەوە پێگەیشتووە و تیایدا بانگهێشتى تورکیا کراوە.

 لەبەیاننامەیەکى حکومەتى عێراقدا هاتووە، ئەمڕۆ مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەڕێگەى نامەیەکى دەستنوسەوە کە لەلایەن ئەردۆغانەوە پێیگەیشتووە، بەفەرمى بانگهێشتکراوە سەردانى تورکیا بکات و نامەکە لە رێگەى فاتح یەڵدز باڵیۆزى تورکیا لە بەغدا گەیشتووە بە کازمى.

ئاماژە بەوەشکراوە، کازمى لەبەغدا چاویکەوتووە بە فاتح یەڵدزى باڵیۆزى تورکیا لە عێراق، لە چاوپێکەوتنەکەدا پەیوەندییەکانى نێوان بەغدا و ئەنقەرە تاوتوێکراوە و بەهێزکردنى ئەو پەیوەندییانە بە گرنگ زانراوە.

پەیوەندییە سیاسییەکانى نێوان تورکیا و عێراق بەهۆى بوونى پەکەکە و تۆپبارانکردنى سنورەکانى عێراق لەلایەن تورکیاوە، تاڕادەیەک گرژى و ئاڵۆزى تێکەوتووە، بەڵام ئەوەى ئەو دوو وڵاتە پێکەوە دەبەستێتەوە پەیوەندییە بازرگانییەکانە، بە جۆرێک عێراق ساڵانە بە بەهاى ملیۆنان دۆلار کاڵا و شمەک لە تورکیاوە هاوردە کات، جگە لەوەش زۆربەى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق لە وڵاتى تورکیاوە دێنە ناوخاکى عێراقەوە و لەو رووەوە بەغدا گرنگى بە پەیوەندییەکانى لەگەل ئەنقەرە دەدات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP