وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دوای
ئەوەى دەرکەوتووە ڤاکسینە بەریتانییەکە کاریگەری باشی هەیە، لە کۆتایی ئەمساڵدا و
لە قۆناغی یەکەمدا ١٠ ملیۆن ڤاکسین لە بەریتانیا دەکڕن .
وسای حسێن پسپۆڕی تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی
و ژینگەی عێراق راگەیاندووە، "رێکخراوی تەندروستی جیهانی کاردەکات لەسەر دابەشکردنی
ڤاکسینی بەریتانی و چینی لە کۆتایی ئەمساڵدا و عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی لە لیستی
هاوپەیمانی ڤاکسینەکەدایە، لە قۆناغی یەکەمدا ١٠ ملیۆن ڤاکسینی پێدەگات و لە قۆناغی
دووەمیشدا پاش سێ مانگ، ٢٠ ملیۆن ڤاکسینی دیکە وەردەگرین".
ناوبراو ئەوەشی وتووە "ڤاکسینە بەریتانیەکە
پرۆتینێکی تێدایە کە سودی بۆ سییەکان هەیە و رێگەنادات ڤایرۆسەکە چالاکبێت و زیان
بە نەخۆشەکە بگەیەنێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤاکسینە بەریتانییەکە بە
دوای تاقیکردنەوە دەرکەوتووە کاریگەرییەکی زۆر چاکی هەیە و تا ڕادەیەک بەرگری لای
نەخۆشەکان دروستدەکات.