جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، وه‌ڵامی ئه‌و پێشنیازه‌ی دایه‌وه، كه به‌م
دواییانه له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی پله باڵای حكومه‌تی فیدراڵی عێراقه‌وه له‌باره‌ی
ئیداره‌دانی داهاتووی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان خستبوویه‌ڕوو.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان:
به‌م دواییانه چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی
باسیان له پێشنیازێك ده‌كرد، كه به‌رپرسێكی پله باڵای حكومه‌تی فیدراڵی عێراق
له‌باره‌ی ئیداره‌دانی داهاتووی بواری نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو.
ئێمه له‌كاتێكدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و
راپۆرتانه هیچ له گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاره له‌پێشینه‌كانی
له دانوستانه به‌رده‌وامه‌كان و بونیادنه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی ناگۆڕێت،
هه‌وڵه‌كانمان به‌چڕی ده‌مێننه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی پراكتیكی و یاسایی
له‌باره‌ی نه‌وت و غاز و ئه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و عێراق له‌خۆ ده‌گرێت.
دووباره دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، چاره‌سه‌ری له‌و
شێوه‌یه پێویسته له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بێت له پێناو دابه‌شكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی
داهاتی نه‌وت و غاز له عێراق، كه ده‌بێته هۆی دانانی به‌ردی بناغه‌یه‌كی به‌هێز
بۆ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ و له به‌رژه‌وه‌ندی
گشتیی هاووڵاتیانی كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێراقدا ده‌بێت.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان