لەدواى مردن جەستەى مرۆڤ چى بەسەر دێت؟

هەمەرەنگ 14/10/2020

Alternate Text

بەپێى ئامارە جیهانییەکان، لەهەر خولەکێکدا ١٠٠ کەس لە تەواوى جیهاندا دەمرن، دواى مردنى مرۆڤ جەستەى چۆن و کەى شیدەبێتەوە، ماڵپەڕى پزیشکى وێب تێبى ئیماراتى چوار قۆناغى بۆ شیبوونەوەى جەستەى مرۆڤ دواى مردنى دیاریکردووە.

 شیبوونەوەی جەستەى مرۆڤ دوای مردن پڕۆسەیەکی سروشتییە کە بە چەند قۆناغێک شانەکانی جەستە شیدەبنەوە و ئەو پرۆسەیە لە جەستەیەکەوە بۆ جەستەیەکی تر و لە ژینگەیەکەوە بۆ ژینگەیەکی تر دەگۆڕێت، بە پێى راپۆرتێکى ماڵپەرى وێب تێبى پزیشکى جەستەى مرۆڤ بە چوار خولەک لە دواى مردنى یەکەم قۆناغى شیبوونەوەى دەستپێدەکات کاتێک سووڕی خوێن لە کارکردن دەوەستێت، جەستە هیچ رێگایەکی نامێنێ بۆ وەرگرتنی ئۆکسجین و دەردانى پاشماوەکان.

لە قۆناغى دواى راوەستانى سوڕى خوێن و بەهۆى ئەو رێژە زۆرە لە ترشەڵۆکى کەڵەکە بوو لەجەستەدا، قۆناغى بەرهەمهێنانی چەندین جۆر لە گاز دەستپێدەکات، کە دواتر ئەو گازانە جەستەی مرۆڤ هەڵدەئاوسێنن و قەبارەی دوو هێندە دەبێت، لەدواییدا بەهۆی بەکتریاوە رەنگی پێست تێک دەچێت.

لە قۆناغى دواتردا، دڵى مرۆڤ شلەیەک دەردەدات کە پڕۆسەی شیبوونەوەکە چالاک دەکات، دواتر ئەندامەکان و ماسولکەکان و پێستی لەش شل دەبنەوە و ئێسک و قژ و مووەکان و کڕکڕاگەکان شی دەبنەوە، و جەستە زۆربەی بارستایی خۆی لە دەست دەدات.

لە کۆتا قۆناغى شیبوونەوەى جەستەشدا، شیبوونەوەی ئەندامە ئۆرگانی و نائۆرگانییەکان و ئێسکە پەیکەر دەستپێدەکات و ماوەى شیبوونەوەى ئێسکەکانیش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى دیکە و بە پێى ژینگە جیاوازەکان دەگۆڕێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا