توێژینەوەیەک: خانمانی ماڵەوە ئەگەری تووشبوونیان بە کۆرۆنا زیاترە

تەندروستی 14/10/2020

Alternate Text

بە پێی توێژینەوەیەکی بەریتانی، ئافرەتانی ماڵەوە بەهۆی کارەکانیان لە ناو ماڵدا زیاتر ئەگەری  توشبوونیان  بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە.

زانایانی بەڕیتانی لە گروپی (ئێس پی ئای-بی) بۆیان دەرکەوتووە ئەو ئافرەتانەی کە کاری ناوماڵدەکەن بەتایبەتی جل شۆردن، ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزترە بە بەراورد بە ئەو ئافرەتانەی کاری ناوماڵ ناکەن.

شارەزایانی بەریتانی ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئافرەتانی ماڵەوە بە گشتى ئاگاداری ئەو مەترسییە نین لە سەریان و  بۆیە پێویستە  ئەو ئافرەتانە هۆشیار بکرێنەوە بۆ ئەوەى بە دووربن لە کۆرۆنا.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بڵابووەتەوە و سەرجەم وڵاتانی  جیهان  گیرۆدەى پەتاکەبوون و کاریگەری خراپی لە ڕووی ئابورییشەوە لەسەر جیهان کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا