یەکێتى مامۆستایان لەبارەى دەستپێکردنى خوێندنەوە هەڵوێستى خۆیان راگەیاند

کوردستان 14/10/2020

Alternate Text

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لقی سلێمانی رایگەیاند، سورن لەسەر بایکۆتکردنى دەوام هەتا ئەو کاتەى حکومەت بڕیار دەدات ٣٠ رۆژ جارێک و بە بێ هیچ لێبڕینێک موچەى مامۆستایان دابەش دەکات.

 ئێوارەى ئەمڕۆ ١٤ى تشرینى یەکەم، لە راگەیەنراوێکدا لقى سلێمانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستا رایگەیاندووە، ئەوان لە بەروارى ٦ى ئەم مانگە، مۆڵەتى تەنها ١٠ رۆژیان بە حکومەتدا بۆ ئەوەى داواکارییەکانیان جێبەجێبکات، بەڵام بە پێى راگەیەنراوەکەى مامۆستایانى سلێمانى ئەو مۆڵەتە کۆتایى هاتوو حکومەت هیچکام لە داواکارییەکانى مامۆستایانى جێبەجێنەکردووە.

لقى سلێمانى یەکێتى مامۆستایان دەشڵێن، سورن لەسەر بایکۆتکردنى دەوام و ناچنەوە هۆڵەکانى خوێندن هەتا حکومەت ٣٠ رۆژ جارێک و موچەى تەواو بە مامۆستایان نەدات، داواشدەکەن ئەو بڕە پارانەى لە مانگەکانى پێشوودا لێیان بڕاوە بۆیان خەرجبکرێتەوە.

وێنەیەک لە راگەیەنراوەکەى لقى سلێمانى یەکێتى مامۆستایان..

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا