سەرکردەیەکى تورکیا: بەمنزیکانە ئۆجەلان لە تەلەفزیۆنەوە دەردەکەوێت و هاوکێشەکان دەگۆڕێت

کوردستان 14/10/2020

Alternate Text

دۆگۆ پرینچک سەرۆکى حزبى چەپى نیشتیمانى لە تورکیا رایگەیاند، بەمنزیکانە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە تەلەفزیۆنەوە دەردەکەوێت و زۆرینەى هاوکێشە سیاسییەکان لەو وڵاتە دەگۆڕێت.

 لە میانەى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى Habertürk، دۆگۆ پرینچک سەرۆکى حزبى چەپى نیشتیمانى تورکیا جەختیکردەوە، لە داهاتوویەکى نزیکدا عەبدوڵڵا ئۆجەلانى سەرۆکى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) لە شاشەى تەلەفزیۆنى تورکیاوە دەردەکەوێت و بەو دەرکەوتنەش هاوکێشە سیاسییەکانى وڵاتەکە و ناوچەکەش دەگۆڕێت، ئەو سەرکردە سیاسییەى تورکیا ئاشکرایکردووە، ئۆجەلان لە ئێستادا بە تەواوى لەژێر فەرمانەکانى دەوڵەتى تورکیادایە و دەزگاى هەواڵگرى تورکیا دەتوانن ئۆجەلان بەکاربهێنن.

دۆگۆ پرینچک ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرەڕاى ئەوەى فەرمانى دەستگیرکردنى لەلایەن پۆلیسى ئەنتەرپوڵەوە هەبوو عوسمان ئۆجەلان براى عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەسەر خواستى دەسەڵاتدارانى تورکیا لە ٢٣ى حوزەیرانى ٢٠١٩ هێنرایە سەر شاشەى تەلەفزیۆن و بەمەبەستى بانگەشەى هەڵبژاردنەکان پشتگیرى بن عەلى یەلدرمى کاندیدى حزبى داد و گەشەى کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا