ئەو دوو کەسەی ترس و دڵەڕاوکێیان بڵاودەکردەوە دەستگیرکران

کوردستان 15/10/2020

Alternate Text

  ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە هەستابوون بە بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ  لە قەزای چەمچەماڵدا.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، پاش ئەوەی ئێوارەی ١٤ی ئەم مانگە تەقەیەکی زۆر لە قەزای چەمچەماڵ کرا، بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتیاندا، دەستبەجێ هێزەکانمان دەستیانکرد بەلێکۆڵینەوە و لەئەنجامدا دوو کەسیان دەستگیرکرد بەناوەکانی (ا،ک،ع)و (ب،ح،ڕ).

روونیشیکردووەتەوە، تۆمەتبارەکان دوو وکڵاشینکۆف و یەک دەمانچەی جۆری کڵۆک و دوو چەقۆیان پێگیراوە.

ئاشکراشی کردووە، لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەبڕیاری (٥٧٠ ) راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا