بڕی ئەو نەوتە زیادکرا کەبەسەر ماڵاندا دابەش دەکرێت

کوردستان 15/10/2020

Alternate Text

بەغداد بڕی ئەو نەوتەی بڕیاربوو بۆ هەرێمی بنێرێت بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر ماڵاندا لە ٥٠ ملیۆن لیترەوە بۆ ١٥٠ ملیۆن لیتر زیادکرد.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردووەتەوە،  لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتیی بە هاوڕێیەتیی  پارێزگارانی هەولێر و دهۆک و بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هەماهەنگیی قەیرانەکان، پێشوازیمانکرد لە  وەزیرانی پلاندانان و کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی فیدڕاڵ و وەفدی هاوڕێیان.

روونیشیکردووەتەوە،  وەزیری پلاندانانی حکومەتی فیدڕاڵ پێیڕاگەیاندین بۆ زیادکردنی بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هاتوون.

ئاشکراشیکرد، حکومەتی فیدڕاڵی و وەزیری نەوت بڕی تەرخانکراویان لە ٥٠ ملیۆن لیترەوە بۆ  ١٥٠ملیۆن لیتر بە سێ بەشی یەک لەدوای یەک زیادکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا