دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ تورکیا راگەیاند.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە.
ئاشکراشی کردووە، هەفتانە حەوت گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجام دەدرێن.
پێشتر و لە ٢٥ی مانگی رابردوو جارێکی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق بە بڕیارێک راگیرانەوە.