بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆدا لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر(٩:٣٠)، خولەکی ئەم بەیانییە، رووداوێکی هاتوچۆ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی روویدا، بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.
روونیشیکردووەتەوە، هۆکاری رووداوەکە بەگوتەی شۆفێری رووداوەکە کێبڕکێ و پێشکەوتنی کردووە لەگەڵ یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی دیکەی سەر شەقامەکەدا، سەرئەنجام کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە جەزرەی وەسەتی شەقامەکەو دەئاڵێت بە جەزرەکەدا.