کۆمپانیای ئۆرانجی فەڕەنسی بواری پەیوەندیکردن
رایگەیاند، سکاڵا لەسەر عێراق تۆمار دەکات بە تۆمەتی دەستبەسەرداگرتنی وەبەرهێنانەکانی
کۆمپانیاکە بە بەهای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار.
بەگوێرەی ئەو راگەیاندنەی کۆمپانیاکە بڵاویکردووەتەوە،
لە مانگی سێی ساڵی رابردووەوە داوای بەهای وەبەرهێنانەکانی کردووە لە عێراق، بەڵام
داواکەی رەتکراوەتەوە، هەر بۆیە کۆمپانیاکە لە هەوڵی ئەوەدایە لە رێگەی بانکی نێودەوڵەتییەوە
کۆتایی بە کێشەکان بهێنێت.
ئاشکراشی کردووە، زۆر هەوڵیان داوە
لەگەڵ عێراق بگەن بەرێککەوتن، بەڵام هەوڵەکانی سوودی نەبووە و عێراق ئامادە نەبووە
رێککەوتن بکات.
کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠١١ ەوە کار لە بواری پەیوەندی
کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دەکات و بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ئەجیلیتی کوەیتی،
خاوەنی ٤٤٪ پشکەکانی کۆمپانیای کۆڕەکن تیلیکۆمن.
ئەمە لە کاتیكدایە، کۆمپانیای ئۆرانج کار لە بواری
پەیوەندی دەکات لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا و تەنها لە ساڵی ٢٠١٩
دا قازانجی کۆمپانیاکە زیاتر بووە لە ٦،٦ ملیار دۆلار.