ئەمڕۆ جەبار مستەفا وەکو سەرۆکی نوێی دەزگای گشتی کاروباری مین دەستنیشان کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی تشرینی یەکەم، لە میانەی گۆڕانکاریەکان
لە پۆستە ئیدارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پۆستی سەرۆکی
دەزگای گشتی کاروباری مین درایە جەبار مستەفا.
پێشتر سیراج بارزانی لەهەمان پۆستدا دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردبوو.
بڕیاری دەستبەکاربوونی جەبار مستەفا لە ئەمڕۆ ١٥ی
تشرینی یەکەم جێبەجێ دەکرێت.