رێگەیەکی نامۆ بۆ سەرنجراکێش دەرکەوتن لە رۆژی هاوسەرگیریدا

هەمەرەنگ 15/10/2020

Alternate Text

تایبەتمەندی جوانی لە ئافرەتاندا لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان دەگۆڕێت، بەڵام لای هۆزێکی عەرەبی لە بیابانەکانی وڵاتی مەغریب تەواو جیاوازە.

 

وا باوە لای ئافرەتانی جیهان جەستەیەکی رێک و کێشێکی مامناوەند سەرنجڕاکێشترین تایبەتمەندی جوانی بێت، بەڵام ئافرەتانی بیابانەکانی وڵاتی مەغریب هەر لە تەمەنی منداڵییەوە لە هەوڵی قەڵەوکردنی جەستەیاندان، کە ئەمەش تایبەتمەندی هۆزەکانە و بەو شێوەیە ئافرەتان بە سەرنجڕاکێش هەژماردەکەن.

لێکۆڵەرانی بواری کلتور و تایبەتمەندییە خێڵەکییەکان روونیانکردووەتەوە، زۆری کێشی ئافرەتان تەنها بە مەبەستی جوانی نییە، بەڵکو نیشانەیە بۆ دەوڵەمەندی و ژیانێكی بەختەوەر لە ماڵە باوانیدا، کە بە هۆیەوە چانسی دەستکەوتنی هاوسەرێکی  شایستە بۆ ئافرەتەکە باشتر دەکات.

بە هەمان شێوە کلتوری قەڵەوکردنی ئافرتەکە لە کاتی هاوسەرگیریدا چڕتر دەبێتەوە، ئەویش لە رێگەی ئەوەی پێش شەوی هاوسەرگیری بە چەند هەفتەیەک، ئافرەتەکە دەست دەکات بە پرۆسەی "بەلوح"، ئەویش پرۆسەیەکی کلتورییە و بە خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شیر ئافرەتەکە کێشێکی زۆر پەیدا دەکات تا لە شەوی هاوسەرگیریەکەیدا بە جوانترین شێوە دەربکەوێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا