رۆژنامەی گاردیانی بەڕیتانی رایگەیاند، گەورەترین سەرکەوتنی
کۆمپانیای ئەپڵ بۆ ئەمساڵ خستنە بازاڕی (iphone 12 mini) دەبێت کە قەبارە و کێشی کەمترە بە بەراورد بە
بەرهەمەکانی ساڵانی رابردوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی تشرینی یەکەم، رۆژنامەی گاردیانی
بەریتانی بڵاویکردەوە، مۆبایلە نوێیەکەی ئەپڵ هەنگاوێک بەرەو جیاوازی جیاوازی چۆتە
پێش، چونکە زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی مۆبایلە زیرەکەکان بەرەو
بەرهەمهێنانی مۆبایلی گەورە هەنگاو دەنێن کە بەوە دەناسرێنەوە لە رووی قەبارەوە
گەورەترن و کێشیشیان زۆرترە و بە مۆبایلی پیاوانە دەناسرێنەوە.
بەڵام بەهۆی بچوکی قەبارەکەیەوە، پێشبینی دەکرێت مۆبایلە
نوێیەکەی ئەپڵ خواستی ئافرەتانی لەسەر بێت.
بن وود، لە کۆمپانیای css insight پێی وایە، ئەم هەنگاوەی ئەپڵ لە ناو بەکارهێنەراندا دەنگدانەوەیەکی باشی دەبێت و چاوەڕوان
دەکرێت لە ساڵی رابردوودا کۆمپانیا بەرهەمێنەرەکانی مۆبایل بە هەمان ئاڕاستەدا
هەنگاو بنێن.