شارەزایان هۆشداری دەدەن لە دوورکەوتنەوە لە هەندێک
خواردن چونکە دەبێتە هۆی سەرئێشە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی،
پزیشکانی شارەزا هۆشداری دەدەن بە دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە
پێکهاتەی هیستامین، چونکە لەوانەیە کاریگەری هەستیاری هەبێت وەکو پژمین ،
سوور بوونەوەی دەمووچاو، سکچوون و هەناسەتوندی.
پزیشکان دەڵێن، لەوانەیە خواردنی ئەو خۆراکانەی پێکهاتەی هیستامینیان
تێدایە ببێتە هۆی سەر ئێشەیەک کە بۆ ماوەی چەند هافتە و مانگێک بەردەوام بێت یان
پچر پچڕ بێت و زوو زوو پەیدا ببێتەوە.
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە هیستامین و پزیشکان
هۆشداری دەدەن لە نەخواردنی بریتین لە:
-خواردنەوە کحولییەکان و بەرهەمە شیرمەنییەکان، یاخود
خەیاری خۆشکراو بە سرکە.
-میوەی وشککراو، ئەڤۆکادۆ، باینجان، سپیناخ، مۆز و تەماتە، دەوڵەمەندن بە پێکهاتەکە.