ئازاری بەشی خوارەوەی پشت، یەکێکە لەو کێشانەی زۆرینەمان پێوەی دەناڵێنین، و چەندین هۆکاری هەیە
هۆکارەکانی دروستبوونی ئازاری بەشی خوارەوەی پشت:
-سروشتی ئیشه‌كه‌ت:
ئه‌و پیشانه‌ی په‌یوه‌ندییان به قورسی هه‌ڵگرتن، یان سوڕاندنی پشته‌وه هه‌یه ده‌بنه هۆی پشت ئێشه. هه‌روه‌ك دانیشتنی به‌رده‌وامی سه‌ر كورسیش هۆكارێكی پشت ئێشه‌یه.
-جانتاكه‌ت:
جانتا قورسه‌كه‌ت به ده‌ست هه‌ڵبگری یان شان، كه‌مه‌رت هێزی راگریه‌تی. بۆیه كه‌لوپه‌لی قورسیش هۆكارێكی پشت ئێشه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر رۆژانه پێویستت به جانتایه، بیر له به‌كارهێنانی جانتایه‌كی تایه‌دار بكه‌وه.
-هه‌ندێك وه‌رزش:
زیاده‌ڕه‌ویكردن له ئه‌نجامدانی جیم، یان یارییه‌كانی وه‌ك گۆڵف هۆكارێكی پشت ئێشه‌ی كورتخایه‌نن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به درێژایی هه‌فته ئه‌نجامی نه‌ده‌یت و ته‌نیا یه‌ك دوو رۆژ له هه‌فته‌دا ئه‌نجامیان بده‌یت.
-خوار وه‌ستان:
ئه‌گه‌ر به ناڕێكی و لاری و خواری راوه‌ستیت یان دابنیشیت، ئه‌وه كێشی جه‌سته به نایه‌كسانی به‌سه‌ر به‌شه‌كانی پشتتدا بڵاوده‌بێته‌وه، به‌وه‌ش ئه‌و لایه‌ی كێشه زۆره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌سه‌ر، تووشی ماندوویەتی ده‌بێت و ئازار په‌یداده‌بێت.
-خراپبونی دیسكه‌كان:
دیسكی نێوان بڕبڕه‌كان مادده‌ی وه‌ك جێڵیان تێدایه كه یاریده‌ی ئاسان جووڵانی بڕبڕه‌كان ده‌ده‌ن و زه‌بری سه‌ر بڕبڕهكانیش هه‌ڵده‌مژن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیانپێگه‌یشتنی به‌رده‌وام و چوونه ته‌مه‌ن ئه‌و دیسكانه تێكده‌چن و ئه‌و توانایه له‌ده‌ستده‌ده‌ن و هه‌ندێكجار ده‌پچڕێن. دیسكه ناڕێكهكانیش فشار ده‌خه‌نه سه‌ر دڕكه‌په‌تك و لقه‌كانی. فشاره‌كه بكه‌وێته سه‌ر لقه ده‌ماری هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، ئازار له‌وێ دروستده‌بێت، بۆ نموونه ئازاری ران یان قاچ یان پێ و په‌نجه‌كان.
-حاڵه‌ته درێژخایه‌نه‌كانی پشت، وه‌كو:
-ته‌سكبوونه‌وه‌ی كه‌ناڵی دڕكه‌په‌تك، ئه‌ویش دیسان فشار ده‌خاته سه‌ر دڕكه‌په‌تك و لقهدهمارهكانی
- داخوران و هه‌وكردنی جومگه‌كانی نێوان بڕبڕه‌كانی پشت (بە تایبەت سەوەفان).
سەرچاوە/ د.سەروەر سالار چوچانی- پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات