دوای کشانەوەی لە یاریەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس بە دۆڕاو هەژمارکرا

وەرزش 15/10/2020

Alternate Text

دوای ئەوەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی نەیتوانی بەشداری یاریەکەی یۆڤانتۆس بکات، بە دۆڕاو هەژمار کراو و خاڵێکی لێ شکا.

یەکێتی خولی ئیتاڵی رایگەیاند، بەهۆی بەشدارینەکردنی ناپۆڵی لە یاریەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس، بە ئەنجامی ٠-٣ یانەکە دۆڕا.

 هۆکاری بەشداری نەکردنی ناپۆڵی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دوو یاریزانی یانەکەی تووشبووی کۆرۆنابوون و بە هۆی رێککارەکانی خۆپارێزی کە لەلایەن بەرپرسانی شاری کامپانیا سەپێندراوە، یانەکە نەیتوانی گەشت بکات بەرەو تۆرینۆ

بە گوێرەی بڕیاری دادوەری وەرزشی خولەکە، ناپۆلی دەیتوانی بەشداری یاریەکە بکات و لە هەمانکاتدا یاری بە دوو یاریزانە توشبووەکە نەکات، بەڵام یانەکە داوای دواخستنی کاتی یارییەکەی کردووە و داواکەی رەتکراوەتەوە، هەربۆیە بە دۆڕاو هەژمارکراوە.

بڕیارەکەی سەر ناپۆلی دوای ئەوە دێت کە پرۆتۆکۆلی یاریکردنی شکاندووە کە دەڵێت" لە کاتی حاڵەتی نەخوازراودا، یانەکان دەتوانن بەردەوامی بە یاریکردنبەن ئەگەر ١٣ یاریزانی هەبوو لە نێویشیاندا گۆڵپارێز، بەڵام وتەبێژی یانەی ناپۆلی وتی کە بە پێی رێنماییەکانی تەندروستی کاری کردووە و ئەوەی کردووە بە پاساو بۆ بەشدارینەکردن لە یاریەکە.

بەشدارینەکردنی یانەی ناپۆڵی بووە، هۆی ئەوەی دوابکەوێت بۆ پلەی هەشتەم بە کۆی پێنج خاڵ و یانەی یۆڤانتۆس سەرکەوێت بۆ پلەی چوارەم بە کۆی حەوت خاڵ لە خولی پاڵەوانێتی ئیتاڵیا.   

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا