خوێندنى
باڵا ئاگادارییەکی بۆ دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی
بڵاوکردووە و ڕایگەیاندووە، ئەو
خوێندکارانەی بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسی
کۆرۆنا دوای خوێندکارانی خولی دووەم تاقیکردنەوەیان کردەوە، لە ئێستادا دەتوانن لە
خوێندنگەکانیان وشهی تێپهڕ و نهێنیەکەیان وەربگرنەوە و فۆڕمی زانکۆلاین پڕکەنەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و
توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، ئاگادارى ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەکاتەوە، کە
بەهۆى توشبوونیان بە پەتاى کۆرۆنا نەیانتوانی بوو بەشداریی تاقیکردنەوەکانى خولى
دووەمى قۆناغى ١٢ی ئامادەیى بکەن، دواتر لەلایەن وەزارەتى پەروەردەوە دووبارە
تاقیکردنەوەیان کردەوە، ئێستا ئەنجامەکانیان گەیشتووەتە وەزارەتى خوێندنى باڵا و
داخڵى سیستمى زانکۆلاین کراوە.
وەزارەتکە ڕاشیگەیاندووە ، ئەو
دەرچووانەش لە ئێستادا دەتوانن بچنە ناو زانکۆلاین و فۆرمى داواکارى لە زانکۆ و
پەیمانگەکان پێشکەش بکەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، "قوتابیان
ئاگادار دەکەینەوە پێشتر، لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاوە وشهی تێپهڕ و نهێنی
(پاسۆرد و یوزهرنهیم)یان ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە کراوە و دەتوانن لە
خوێندنگەکانیان وەریبگرنەوە بۆ ئەوەى وەک سەرجەم دەرچوانى دیکە داواکارى
پێشکەشبکەن و بچنە پێشبڕکێى وەرگرتنەوە."
لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی
توشبوونی بەشێک لە خوێندکارانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا،
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا، ئەو قوتابیانە دواتر و لە کاتێکی دیکەدا
تاقیکردنەوەکانیان بکەنەوە.