بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ کونسوڵی فەرەنسا کرد

کوردستان 15/10/2020

Alternate Text

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازیکرد لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ  کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان .

لە دیدارێکدا لەبەر رۆشنایی گۆڕانکاریی و پێشھات و بارودۆخی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە بافڵ تاڵەبانی بەوردی باری سەرنج و دیدگای یەکێتیی بۆ پرسەکان خستەڕوو دووپاتی لەخواستی یەکێتی کردەوە لە پەیڕەوکردنی سیاسیەتێکی کوردستانی نیشتمانی ھاوبەش کەرەنگدانەوەی ھەلومەرج و بیروبۆچوونە جیاوازەکانی لایەنە سیاسیەکان و ھەم کۆمەڵانی خەڵکیش بێت و روونیشیکردەوە سیاسەتی  نوێی یەکێتی روو لە حکومڕانیەکی باشترو زیاترخزمەتکردنی خەڵکە و لەو روەشەوە  ھاوکاروپشتیوانی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی ریشەین چاکسازییەک کە لەخزمەت ئاوەدانی و خزمەتی
زیاترو باشترکردنی بژێوی ھاوڵاتیان بێت

ھەر لەدیدارەکەدا سەبارەت بەبارودۆخی ئەمنی و جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش  بیرووبۆچۆن ئاڵوگۆڕكراو پشتیوانی لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری لەنێوان ھەرێم و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرایەوە لەپێناو سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا