مەکتەبی سیاسی یەکێتى پرسەنامەیەکی
ئاراستەى بنەماڵەی عوسمان هەورامی نوسەر و روناکبیری ناسراو کرد و ڕایگەیاندووە، "مامۆستا
عوسمان هەورامی خزمەتێکی بەرچاوی بە بواری ئەدەبی کوردی پێشکەشکردووە".
دەقی پرسەنامەکە:
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە،
هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا عوسمان هەورامی نوسەر و روناکبیری ناسراومان پێگەیشت.
مامۆستا عوسمان هەورامی
خزمەتێکی بەرچاوی بە بواری ئەدەبی کوردی پێشکەشکرد، روناکبیر و نوسەرێکی بەسەلیقە
و بەئەزموون بوو، لەدەستدانی داخێکی سەختە.
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی
کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەیان ئەکەین، لەیەزدانی مەزن داواکارین
دواناخۆشیان بێت و دڵنەواییان بداتەوە.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان
15/10/2020