دەبێت لە کاتی رێجیمکردندا چی بخورێت و چی نەخورێت؟

هەمەرەنگ 15/10/2020

Alternate Text

گەر دەتەوێت لەسەر سیستمێکی رێجیمی خۆراکی تەندروست برۆیت، پێویستە ئاگاداری ڕێجیمی کیتۆ بیت کە (بە ڕیژەی ١٥% پڕۆتین، ٨٠% چەوری، ٥% کاربۆهیدرات) کەمدەکاتەوە.

لە بابەتێکی ماڵپەری بۆڵدسکای دا ئاماژە بە چەند ڕێنماییەکی گرنگ دراوە کە دەبێت لەکاتی رێجیمکردندا پەیڕەو بکرێت.

باشترین خۆراکە تەندروستەکان بۆ ئەم ڕێجیمە:
- گۆشتی ماسی:
ماسی سەلەموون، ساردین و هالیبەت دەوڵەمەندن لە چەوری بەسوود کە ڕیژەیەکی زۆر لە ترشی ئۆمێگا٣یان تێدایە و زۆر پێویستە بۆتەندروستیی لەشی مرۆڤ، لەگەڵ ئەوەشدا بڕێکی باش پڕۆتینیان تێدایە.
- هەندێک جۆری سەوزە:
بیبەری سوور، قارچک، قەڕنابیت، برۆکلی، تەماتەو خەیار و پیازی تەڕ. ئەم جۆرە سەوزانە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، ڤیتامین C و ڤیتامین K.
- گۆشتی کەمچەوری مریشک و گۆشتی سوور.
-ئەڤۆکادۆ
-هێلکەی پەلەوەر
-رۆنی زەیتوون

خراپترین خۆراکە ناتەندروستەکان بۆ ئەم ڕێجیمە:
-گۆشتی دەستکاریکراو
-ماستی شیرینکراو
-میوەی شیرین و وشککراو
-نان و سەموون

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا