عەدنان عوسمان لە نوسینێکیدا بە بۆنەی
نەخۆشکەوتنى قادری حاجی عەلی ەوە دەڵێت
" دەستلەسەر
دڵ بە هیوای هەواڵی سەلامەتی و دەربازبوونتین".
عەدنان عوسمان ئەندامی خانەی راپەڕاندنی
بزوتنەوەى گۆڕان لە فەیسبوکی خۆی سەبارەت بە نەخۆشکەوتنى قادری حاجی عەلی
نوسیویەتی " دەستلەسەر دڵ بە هیوای هەواڵی سەلامەتی و دەربازبوونتین،
جوامێرەکەی نیشتمان".
ئەمەش لە کاتێکدایە قادری حاجی
عەلی سەرباری ئەوەى هاوشانى نەوشیروان مستەفا یەکێک بووە لە
دامەزرێنەرانی بزوتنەوەى گۆڕان بەڵام لە ئێستادا لە بزوتنەوەکە زویر بووە و کاری
تێدا ناکات.
لە ماوەى ڕابردووش قادری حاجی عەلی
توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ئێستادا وەک کەسە نزیکەکانی ئاماژەى پێدەکەن
تەندروستى جێگیرە.