وەزارەتی تەندروستى ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی هێرشکردنە
سەر کارمەندی دەرمانخانەیەک لە هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، بەدواداچوون بۆ رووداوەکە دەكرێت و ڕێكاری یاسایی دەگرنەبەر .
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:
وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون بۆ گرتە ڤیدیۆیەك
دەكات و ڕێكاری یاسایی دەگرێتەبەر .
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك كە هێرش
دەكرێتە سەر كارمەندێكی دەرمانخانە بە هەڵسوكەوتێكی ناشارستانی و دوور لە مرۆڤایەتی،
لەسەر ڕاسپاردەی بەرێز وەزیری تەندروستی و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی پشكنین و بەدواداچوون
و بەشی یاسایی بەدواداچوون لەم رووداوە دەكرێت و ڕێكاری یاسایی دەگرینەبەر.
لێرەوە
جارێكی تر جەخت دەكەینەوە و داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكەین لەپێناو پاراستنی ماف و
گیانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی دامودەزگا تەندروستیەكان لە
كەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ڕێكاری یاسایی بگیرێتەبەر بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە
ڕەفتار و ڕووداوانە.
داواش لە هاووڵاتیان دەكەین بە گیانێكی مرۆڤدوستانە
مامەڵە لەگەڵ دامودەزگا تەندروستیەكان بكەن.
د. ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
١٥-١٠-٢٠٢٠