ئەو ڕەفتارانەی یارمەتیدەرن بۆ تەمەن درێژیی و دڵخۆشی

هەمەرەنگ 15/10/2020

Alternate Text

ئەو ڕەفتارانەی کە ڕۆژانە ئەنجامدەدرێن کاریگەرییان لەسەر باری دەروونی و تەمەنی مرۆڤ دەبێت، پشتبەستن بە سیستمێکی تەندروست یارمەتیدەرە بۆ ژیانێکی خۆش و تەمەنێکی درێژ.

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز ئاماژەی بە پێنج ڕەفتار کردووە، کە پێویستە لە ژیانی ڕۆژانە ئەنجامبدرێن بۆ باشبوونی باری دەروونی و تەمەن درێژی، ئەوانیش:
١. دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی کاتژمێری ئاگادارکردنەوە "ئەلارم".

٢. دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کهولییەکان، یاخود کەمکردنەوەی بڕی ئەو جۆرە خواردنەوانە.

٣. ڕاگرتنی ئاژەڵی ماڵی یان ئەو جۆرە پەلەوەرانەی کە هەستدەکەیت باری دەروونیت ئارام دەکەنەوە و لەلات خۆشەویستن.

٤. کەمکردنەوەی ڕێژەی گەرماوکردن، ڕۆژانە گەرماوکردن زیان بە چەوری سروشتی لەش و سیستمی بەرگری لەش دەگەیەنێت.

٥. خواردنی نان، بەتایبەت نانی جۆ، کە دژە ئۆکسانی تێدایە و ڕێگە لە گەشەکردنی خانەی شێرپەنجەیی دەگرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا