بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر کەسێک سوکایەتی بە
خاوەنپێداویستییەتایبەتەکان بکات دەستگیریدەکەن.
ئاسۆ تەها بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکى تایبەتدا لەگەڵ BMC ڕایگەیاند، "هەر کەسێک بە شێوەی ناشیرین و سوکایەتی مامەڵە
لەگەڵ خاوەنپێداویستییەتایبەتەکانی
هاوشێوەی موبارەک و ئەوانی دیکەش بکات ڕێکاری یاساییان لە دژ دەگرینەبەر".
ناوبراو ئەوەشی وت ، "ئێمە
وەکو پۆلیس لە جێگەى باوک و برا و کەسی ئەو خاوەنپێداویستیانەین و هەمیشە ئەفسەرەکان هاندەدەین هاوکارییان بکەن و بە هیچ
شێوەیەک سوکایەتی بەرامبەریان قبوڵناکەین".
سەبارەت بە کەیسەکەى موبارەکیش کە پێشتر چەند کەسێک ئازاریان
دابوو، بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، پێنج کەسیان لە سەر ئەو ڕووداوە
دەستگیرکردووە ولە ژێر لێکۆڵینەوەدان.